هۆشداری بۆ سەرجەم شوفێرانی كوردستان دەدرێت
بەرپرسێكی هاتوچۆ ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان ئەگەری دروستبوونی تەمێكی زۆر هەیە لە نێوان شار و شارۆكەكان و ئاستی بینین كەم دەبێتەوە.
فازڵ حاجی بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر ڕایگهیاند: شوفێران به گشتی و بە تایبەتی ئەو شوفێرانەی کە بە شەو هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکەن ئاگاداربن لە ئەگەری دروستبوونی تەمی زۆر چڕ لە کاتەکانی شەودا.
ڕاشیگهیاند: چڕی تەم لهم چهند شهوهی داهاتوو ئەوەندە زۆرە، ڕێژەی بینینی ئاسۆیی دەگەیەنێتە نزیک لە سفر، کە ئەمەش زۆر مەترسیدار دەبێت.
ئەو هۆشدارییە لە كاتێكدایە پێشبینی دەكرێ ڕۆژی دووشەممە شەپۆڵێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و ماوەی یەك هەفتە بەردەوام بێت.