شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى گه‌يشتنه‌ به‌غدا

شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌باره‌ى ديارى كردنى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى عێراق و پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، گه‌یشتنه‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ هه‌ینی شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی ھۆشیار زێباری و شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد گەیشتنە شاری بەغدا و لە بارەگای نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوەی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.

ئاشکراشی کرد کە پارتی و یەكێتی لە بەغدا بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بە تایبەتیش شیعەكان له‌باره‌ی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ دەكەن.

بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو كۆبوونەوەی یەكه‌می ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێ‌ و تێیدا ئەندامانی ئەنجوومەن سوێندی یاسایی بخۆن.

 

س:KTV

Back to top button