ئەمریكا: هۆشداری دەداتە پەكەكە و یەپەگە
خواكوڕك
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رای ئەمریكا لەسەر هێزەكانی پەكەكە لەشنگال ئاشكرا دەكات و دەلێت دەبێت بەزووترین كات پەكەكە شنگال جێبێلێت و دەلێت ئێمه پشتیوانییه‌كانمان له یه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و هێزه به زووترین كات شنگال چۆڵ بكات”.
مارك تۆنه‌ر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دەلێت لەئێستاشدا لەلایان ئەمریكاوە هەڵوێستمان نەگۆڕاوە و دەلێت پەكەكە هێزێكی تیرۆرستییە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی نێوان یەپەگە و پەكەكە قبوڵ ناكەین، دەشلێت شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه له سووریا هێزێكی كاریگه‌رن له شه‌ڕی دژی داعش و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنیان، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه چاوپۆشی بكه‌ین له پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه.
لەبارەی مانەوەی پەكەكە و یەپەگە لەشنگال و شەڕیان دژی هێزەكانی پێشمەرگە، مارك تۆنه‌ر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەلێت، ده‌بێت په‌كه‌كه شنگال جێ بھێڵێت و به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه قبووڵ ناكه‌ین، چونكه ئێمه دووپات‌مان له پێوه‌ندی و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كردووه‌ته‌وه و پێمان وایه نابێ ئه‌و هێزه هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌بێت بەڵام ئەمە پێشتر لەلایان توركیاوە وەڵامی ئەمریكادرایەوە، بەگاڵتەجاری ناوی بردوو، توركیا پێشتر لە زاری ئیبراهیم کالن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەوەڵامی قسەكانی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمركیا دا گوتبووی “ئەو قسەیە یان گاڵتەجارییە، یان فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا عەقڵی لەدەستداوە. پێتانوایە كەس ئەو قسەیە دەكڕێت. پێویستە ئەمریكا واز لە یاساییكردنی گرووپە تیرۆریستییەكان بهێنێت”.