ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاشکرا کرا

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی کە سەرۆکایەتی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی دەكات،  لەگەڵ ڕەوتی سەدر، گوتی:”  دەمانەوێت لەسەر بنەمای هەڵبژاردن، بڕیار لە داهاتووی عێراق بدرێت.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، هۆشیار زێباری رای گەیاند:” سەردانی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی سەدریمان کرد و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی ڕاشکاوانەیان کردووە سەبارەت بە پشک و مافەکانی لایەنەکان و هەروەها پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.”

زیباری ڕشی گەیاند:” دەمانەوێت سوود لەو دەرفەتە وەربگرن كە لەبەردەمدایە و دووسبەی یەکشەممەش کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت لە پەرلەمانی عێراق، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە سوود وەربگرن لەم دەرفەتەی لەپێشە و هەر کەس بەپێی پشکی خۆی، بەشی خۆی وەربگرێ.

گوتیشی: ” دەمانەوێت لەسەر بنەمای هەڵبژاردن بڕیار لەسەر داهاتووی عێراق بدرێت”.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە، نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر یش ناوەڕۆکی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی، وەکو درێژەپێدەری ئەو تێگەیشتنەیە کە ماوەیەکی زۆرە لە نێوانیاندا هەیە.

گوتیشی “هەڵوێستەکانمان یەکگرتوون و تایبەتن بە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق”.

جێی باسە ئەمڕۆ دوای گەیشتنی بەغدا شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوە .”

Back to top button