كارنامه‌ى دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوكرايه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا كارنامه‌ى دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوكرايه‌وه‌.

له‌ كارنامه‌كه‌ كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌:” رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ( 9ى كانوونى دووه‌مى/2022) دانيشتنى ژماره‌ ( 1 ) ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ خوڵى پێنجه‌مى خۆى به‌رێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر له‌ كارنامه‌كه‌ هاتووه‌:” سه‌ره‌تاى دانيشتنه‌كه‌ به‌ سڵاوى كۆمارى ده‌ست پێ ده‌كات و، دواتر ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌خێرهاتنى په‌رله‌مانتارانى نوێ ده‌كات و ناوه‌كانيان ده‌خوێنێته‌وه‌.”

پاشان به‌ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتار سه‌رۆكايه‌تى دانيشتنه‌كه‌ ده‌كات و داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات سوێندنى ده‌ستوورى بخۆن و، دواتر گوته‌يه‌ك به‌بۆنه‌ى به‌رێوه‌چوونى يه‌كه‌م دانيشتنى خوڵى نوێ ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌خوێنێته‌وه‌.”

به‌پێ ى كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌ سه‌رۆكى به‌ته‌مه‌نى دانيشتنى په‌رله‌مان ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و جێگره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌.”

Back to top button