وادەی یەکەمین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دیاریکرا

بڕیارە سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 9-1-2022 یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن: باردۆخی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان وا ده‌كات كاره‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌م یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌.

یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی له‌خۆده‌گرێت و گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌په‌رله‌مان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هاوكات ده‌رگا بۆ كاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقیش ده‌كرێته‌وه‌.

Back to top button