محەمەد حەلبووسی سەردانی ههولێر دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 8ی کانوونی یەکەم، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لهبارهی پێكهێنانی حكوومهتی نوێی عێراق دهكرێ.
سەردانەكەی حەلبووسی بۆ ھەرێمی كوردستان گفتوگۆكردنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ماوەی چەند رۆژێكە، میدیا عێراقییەكان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، كە محەمەد مەشھەدانی كاندیدی بەھێزە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ھاوپەیمانی تەقەدومیش دەڵێن محەمەد حەلبووسی تاكە كاندیدی سوننەكانە.
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021، رەوتی سەدر بە 73 کورسییەوە بووەتە هێزی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە 31 کورسییەوە هێزی یەکەمی هەرێمی کوردستانە. کوردستان بەگشتی لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان، زیاتر لە 60 کورسیی هەیە.