ئەنەكەسێ هێرشەكانی سەر بارەگاكانیان لەلایان پەكەكەوە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

كاوەی عەزیزی سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریا، بەخواكوڕكی راگەیاند، هەموو هێرشەكانی پەكەكە و یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان بۆ سەر بارەگاكانی ( ئەنەكەسێ و پەدەكەسێ) هەمووی دیكۆمێنت دەكەین و رادەستی هەموو جیهان دەكەین لەوەی پەكەكە چەند مەترسیە بەسەر پێكەوەژیانی سیاسی و ئیستقراری ناوچەكە”.

ئەو سەركردەیەی پەدەكەسێ، دەلێت دەبێت ئەمریكا و ئەوروپا لەوە تێبگەن، پەكەكە مەترسیە بەسەر پێكەوەژیانی سیاسی و ئیستقرارای سیاسی و عەسكەری لەناوچەكەدا، هەروەها دەلێت، پەكەكە و یەپەگە، هێزێكی شەڕكەری پاوەنخوازی مەترسیدارن لەسەر رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە، لەماوەی رابردوو ئەمەیان سەڵماندووە، لەوە كە دژی پێكەوەژیانن، هێرشیان كردۆتە سەر هەموو ئەو هێزانەی كە لەدەرەوەی ئەوانن و دەربەدەریان كردوون لە وڵاتی خۆیان”.

شایانی باسە وابڕیارە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد ئەنەكەسێ و پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا،سەرجەم پێشێلکارییەکانی پەیەدە لە ساڵی ٢٠١١ تا هێرشییەکانی ئەم دواییەی سەر بارەگاکانی ئەنەکەسە و پەدەكەسێ بۆ رای گشتی ئاشكرا بكەن، كاوە عەزیزی دەشلێت ئەو پێشەڵكاریانە رادەستی نوێنەری سەرجەم دەوڵەتانی دونیا دەكەین لەكوردستاندا”.

Back to top button