كوڕی غازی كەركوكی: ئەمشەو هێزێكی یەكێتی باوكمیان رفاند

شه‌وی ڕابردوو، دژەتیرۆر و تیمێکی دەزگای زانیاریی یه‌كێتی، غازی کەرکووکییان ڕفاندووە و لە نێو دەزگای زانیاری دەستبەسەریان کردووە.

دانا غازی كوڕی غازی كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی لە (فەییسبوك) بڵاویكردەوە كە هێزێكی یەكێتی باوكیان رفاندووە هێزێکی یەکێتی نیوەی شەو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکم غازی کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بردیان بۆ شوێنێکی نادیار. ئایا ئەمە پرنسیپی حزبی و یاساییە؟.

درەنگانی شەوی رابردوو لە شوقەكەی خۆی لە شاری قەیوان سیتی لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی غازی كەركوكی كە دەستبەسەر بوو گوازرایەوە بۆ شوێنێكی تایبەت.

Back to top button