پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیاندا پارتی و یەکێتی کەسێک بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری دەکەن .
مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکات ئاماژە بەوە دەکات شاندی هابەشی هەردووکلا خاوەن دەسەڵاتی بڕیاردانن بۆ یەکلایی کردنەوەی کەسی شیاو بۆ ئەو پۆستە .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتە بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : واپێدەچێت سوونەکان کەسێکیان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری کردبێت بەڵام دواتر ڕایدەگەێنن .
سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق ، مەمود محەممود روونکردنەوەی داو گوتی : لە کۆبوونەوەی رابردووی لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی باسیان لە پۆستەکان و بەشداری کردنمان لە حکومەتی داهاتوو عێراق کردووە، بۆ بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار هێشتا کات ماوە و گفتوگۆی لەسەر دەکەین، چونکە ئەگەر سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دیار بکرێت، هێشتا کات بۆ دیارکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دەمێنێت”.
.