چەندین تیرۆریست لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کرانەوە
50 تیرۆریستی بەڕەگەز عێراقی لە لایەن سووریاوە ڕادەستی دەسەڵاتی عێراق کرانەوە .
لەمبارەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات”پرۆسەی رادەستکردنی ئەو تیرۆریستانەی داعش بەھەمانگیی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و لایەنی سووری لە رێگای دەروازەی سنووریی رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئەنجامدراوە”.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو 50 تیرۆریستەی داعش رادەستی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر