باشووری عێراق .. ڕێگری دەکرێت لە یادکردنەوەی ساڵیادی کووژرانی قاسم سولەیمانی

داوای دەرچوونی هێزەکانی سەر بە ئێران دەکرێت

لە کاتێکدا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی سەربە ئێران ویستوویانە لە ” کوت ” سەنتەری پاریزگای ” واسیت ” یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس بکەنەوە بە هوتافی دژی ئەمریکا ، خەڵکی ناوچەکە لێیان وەدەستهاتوون و بە بەردەباران و هوتاف کێشان ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە کردووە .

هاوکات خۆپێشاندەران بە دڕاندن و سووتانی وێنەو پۆستەرەکانی قاسم سولەیمانی و موهەندیس دروشمی نەمان بۆ ئێرانیان گوتۆتەوە .

فرانس پرێس ئاشکرای دەکات ، لە دوای کردەوەی خۆپیشاندەران میلیشیاکانی سەر بە ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووەو تا دووەسیان بریندار کردووە و کەسێکیش بە فیشەکی ڕاستەوخۆ کوژراوە .

 

 

Back to top button