سەدر لەسەر میلیشیاكان چی دەڵێت؟
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ یاسای دژی “میلیشیاکان” دووپات کردەوە
سەدر لە تویتەرەکەیدا نوسیویەتی: “ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ تایفەگەری و هیچ شوێنێک بۆ ئیتنیک، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینە نەتەوەییە، کە تێیدا شیعەکان بەرگری لە مافی کەمینە و سوننە و کورد دەکەن”
“وە کورد بەرگری لەمافی کەمینەکان و سوننەوە شیعە دەکات و سوننەکانیش بەرگری لەمافی کەمینەکان و شیعەو کورد دەکەن”
سەدر، وتیشی: “ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ گەندەڵی و هەموو کۆمەڵگاکان چاکسازی دەکەن”
هاوكات دەڵێت: “ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ میلیشیاکان و هەموو کەسێک پشتگیری سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکات