بە سەرپەرشتی و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەک لە ناحیەی سیدەکان ئەنجام دەدرێت

 

ئەمڕۆ شەممە نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی لە ناحیەی سیدەکان ، بەردی بناغەکەی دانرا .

ئەم پرۆژەیە بە سەرپەرشتی و راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان چۆتە بواری جێبەجیکردن .

 

رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ ئامادەبوونی هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هەڵگورد شێخ نه‌جیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌ڕێوه‌چوو.

 

جێگەی ئاماژەیە پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ گوژمه‌ی 3 ملیار و 442 ملیۆن و 384 هه‌زار دینار خه‌مڵێندراوه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت به‌ زووترین كات بكه‌وێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتیانی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه‌.

Back to top button