گۆڕان: ئێمە لەگەڵ پارتی لەشەڕ نین تا ریش سپیمان لەنێوان بێت
خواكوڕك
هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەندامی چڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە میانی دیمانەیەكی دا رایدەگەێنێت: ئهوان لهگهڵ پارتی ديموكراتى كوردستان سەنگەریان لەیەک نەگرتووە و ئاماژه بهوهش دهكات، له پێنجهمین دیداری سلێمانی، له كهسی خۆیان زیاتر پێشوازییان لێكردوون”.
هەروەها ئەو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەشلێت، “ئەوەی هەیە کێشەیەک نییە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا، ئێمە پێشتر پرۆژەمان هەبووە و چوار لایەنی سەرەکیش پشتیوانییان کردووە با ئێستا خۆیان نەکەن بە حەکەم”.
هەروەها دەلێت پارتیەكان برا و خوشكو كەس و كارمانن، ئێمە لەگەڵ پارتی لەشەڕدا نین”.