ئەمریکا و روسیا لەبارەی ئۆکراینا کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9-1-2022، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا لە جنێڤی سوێسرا لەبارەی ئۆکراینا کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی دەکەن.
کۆبوونەوە فەرمییەکەی نێوان هەردوو وڵات رۆژی دووشەممە، 10-1-2022 دەکرێت، بەڵام هەردوولا رێککەوتوون لەسەر  دانیشتنێکی سەرەتایی، لە خوانێكی شەوانە، کە تێیدا نوێنەرانی هەردوو وڵات گفتوگۆ دەکەن.
کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتدا دەکرێت، وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سێرگی ریابکۆڤ، هاوتا رووسییەکەی کۆدەبێتەوە.
Back to top button