له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سێ پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: سێ پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ى 1ى 2022،   وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  بە گوژمەی (7) ملیۆن دۆلار سێ پرۆژەی گرنگی كارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت، پڕۆژه‌كان بریتین له‌:
• گۆڕینی تێلی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان وێستگەی شەقڵاوە – خەلیفان بە درێژایی 37 كیلۆمەتر.
• راكێشانی هێڵێكی نوێی 132 kv لە خەلیفان – وێستگەی سۆران  بە درێژایی 16 كیلۆمەتر.
• فراوانكردنی وێستگەی سۆران بۆ دوو هێڵ.

Back to top button