ئه‌مرۆ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا له‌به‌غدايه‌و بڕياره‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بەسەردانێکی فەرمی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری بەرگریی عێراق، پێشوازی لێ کرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون پێشوازیی کردووە لە کریستین لامبریچت و  به‌يه‌كه‌وه‌ کۆبوونەتەوە.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەڵمانیا، گفتوگۆ دەکرێت.

هاوكات برياره‌ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 9-1-2022، کریستین لامبریچت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌.

Back to top button