پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت

خواكوڕك

ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە پێگەی خۆی ئاشكرای كرد كە وەزارەتی دارای عێراق، بڕیاری خەرج كردنی بڕی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی داوە بە ڕێژەی %17ی بەرز كردۆتەوە بۆ %37.5 واتا هەر جوتیارێك بای ملیۆنێك دینار گەنمی بە حكوومەت دابێت بڕی 375 هەزار دیناری پێدەدرێت.

مەحموود ڕەزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەشنووسێت  لە ئێستادا چەكی ئەو پارەیە گەیشتۆتە بانكەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، بۆیە بە گوێرەی یاسای عێراق پێویستە پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 و 2017 دابەش بكرێت”.

 

 

 

Back to top button