سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/سەرۆك-بارزانی-پێشوازی-لە-شاندێكی-پارتی-سۆسیالیستی-كوردستان-دەكات.jpg)
ڕۆژی یەكشەممە ٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و ڕەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/271652612_995372424390355_750908016516344423_n-1024x603.jpg)