ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌

له‌ ئاگادارييه‌كدا، دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکردۆتەوە لەبارەی ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە لە ناوخۆ چارەسەرییان نییە و تێیدا چەند مەرج و ڕێنماییەک دەخاتەڕوو. “

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى:

ئێمە لەماوەی رابردوودا ئاگادارییەكمان بڵاوكردەوە سەبارەت بە رێككەوتنمان لەگەڵ رێكخراوی (گوندی ئاشتی ئەڵمانی)، كار لەسەر ناردنە دەرەوەی منداڵی نەخۆش دەكات بۆ چارەسەر. بۆیە داواتان لێ دەكەین تەنها لەم بوارە سەردانمان بكەن:

1- منداڵی نەخۆش تەمەنی لە 12 ساڵ زیاتر نەبێت.

2- بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی گوندی ئاشتی كراوە، چارەسەر بۆ دۆسێی نەخۆشەكان دیاری دەكرێت.

3- بەپێی ئەو راگەیاندنەی بڵاوكرایەوە هەندێك كەیسی نەخۆشی دەگمەن وەكو (سووتان و ناڕێكی ماكەمانی سووتان، ئێسكەنەرمە و خواربوونی ئێسك، نەخۆشییەكانی مێزەڕۆ) دەگرێتەوە.

4- منداڵی نەخۆش بە تەنها سەفەر دەكات لەگەڵ رێكخراوی ناوبراو بەبێ (دایك و باوك و هیچ كەسێكی نزیكی).

5- دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێكخەری كارەكانە نەك بڕیاردەر. بەداخەوە بەهۆی زۆری حاڵەتەكان رێكخراوی ناوبراویش لەتوانایدا نییە چارەسەری هەموو ئەو كەیسانە بكات، بەڵام ئێمە لە هەوڵداندا دەبین بۆ ئەوەی بتوانین سەرچاوەی دیكە و هاوكای دیكە بەدەست بێنین.

بۆ ئاگاداربوون پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن (07502061515)

لەگەڵ رێزدا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی

Back to top button