ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان: رێككارى ياسايى بهرامبهر ههركهسێك دهگرينه بهر كه پێوهرى ئاو لێدهكاتهوه.
ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دهلێ پابەندی بەستنی پێوەری ئاو نەبن یان ئامێری پێوەرەكەیان لێ بكەنەوە زیان لە سامانێكی گرنگی نیشتمانی دەدات و بەدڵنیایییەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر.
له راگهێندراوێكدا كه بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئهمرۆ يهكشهممه، 9-1-2022،بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە ” ماوەیەكە لەلایەن ژمارەیەک كەس و میدیاوە هانی هاووڵاتییان دەدرێت كە پابەندی بەستنی پێوەری ئاو نەبن یان ئامێری پێوەرەكەیان لێ بكەنەوە، ئەمەش زیان بە سامانێكی گرنگی نیشتمانی دەگەینێت كە ئاوە و دەبێتە هۆی بەهەدەردانی”.
ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دهشلێ: ” بەستنی پێوەری ئاو لەپێشدا ڕێگریكردنە لەو بەهەدەردانە و هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاووڵاتییان مسۆگەر دەكات و دواترین خاڵ بریتییە لە كۆكردنەوەی داهات كە بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ساڵی 2021 خەرجی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 117 ملیار دینار، لە كاتێكدا تەنیا 42 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە”.
له راگهيێندراوهكهى ئاو ئاوهڕۆى ههرێم ههروهها هاتووه: “پێویستە لێرەوە ڕای بگەیەنین، هەر كەسایەتی و میدیایەک، هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكەی لەپشت بێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەریان دەگرێتە بەر.
بهرێوهبهرايهتى ئاو ئاوهڕۆى ههرێمى كوردستان داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دەكات نەكەونە ژێر كاریگەریی هیچ ئەجێندایەكی كەسی یان لایەنی سیاسی كە دەیانەوێت زیان بە سامانێكی گەورەی نیشتمانی بگات و هاووڵاتییان وەك ئامرازی ململانێی خۆیان بەكار بهێنن.
ئهوهشىى خستۆته روو، بەدڵنیایییەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر و خۆشبەختانە هاووڵاتییان ئەركی نیشتمانیی خۆیان دەزانن و تا ئێستە زیاتر لە 67%ی ماڵان پێوەریان بەستووە كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوبەش.