287 زیندانیکراوى سیاسی مينحهى مانگانهيان بۆ خهرج دهكرێت
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی قۆناغی پێنجەمی ئەو زیندانییە سیاسیانە ئاشكرا كرد كە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.
ئهمرۆ يهكشهممه، 9-1-2022، له راگهيێندراوێكدا كه وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) كهوتووه، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوانى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند : “ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە 1981 لە رێکەوتی 23/12/2021، تایبەت بە خەرجکردنی منحەی 287 زیندانیکراوى سیاسی کە هیچ مووچەی تریان نییە وەک قۆناغی پێنجەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاکكردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان”.
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه: “ئەوانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهيد هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن”.
ههروهها وهزارهتى كاروبارى شههيدان و ئهنفاڵكراوان، ئاماژەى بەوەش داوه:” ئەو زیندانییە سیاسییانەی کۆچی دواییان کردووە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، دواتر سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
لهكۆتايى راگهيێندراوهكه هاتووه، ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تريان هەيه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە منحەى زيندانى سياسى وەرناگرن، بەڵكوو مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.