ئێران پەیوەندییەکانی لە گەڵ تالیبان بەهێز دەکات
پهیوهندیهگشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات ، شاندێکی پلەبەرزی ٢٦ کەسیی تالیبان دوێنێ شهممه، بۆ دانووستان لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتوونەتە تاران .
هاوکات لە گەڵ سەردانیکردنی ئەو شاندەی تالیبان ، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە ، ئێران پهیوهندی هەمەلایەنەی لە گەڵ حکومەتی تالیبان بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری ، بارزگانی ، هاوکاری بانکی ، بازارەسنوورییەکان ، کانزایی ، بازرگانی بواری کاڵاوەرزشیەکان بە گرینگ و ئەرێنی دەزانێت ، بە تایبەت کە لە ئێستادا خەڵکی ئەفغانستان لە بواری ئابووری لەو پەڕی لاوازیدان .
شاندی تالیبان بە سەرپەرشتی ، ئەمیرخان موتەقی ، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان سەردانی ئێرانی کردووە و رای چاودێرانی سیاسی ناوخۆیی ئەفغانستانیش ئەو سەردانیکردنەی شاندی تالیبان ، دەبێتە هۆی بەفەرمی ناسینی حکومەتی تالیبان لە لایەن ئێرانەوە