لە یەكەم ڕۆژدا پهرلەمانتارێك دەستی لەكار كێشایەوە
کاندیدی براوەی ناوچەی یەکەمی پارێزگای بەسرە ئەسعەد ئەلعیدانی لە پەرلەمانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و خوێندنەوەیەکی پێشکەش بە سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە تێیدا گوتی لەسەر ئیرادەی جەماوەری پارێزگای بەسرە بەمەبەستی بەردەوامبوون لە ئیدارەی شارەكە واز لە پارلەمانتاری دەهێنێت
هاوكات وتی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی مافەکانی پارێزگاکە لەڕووی ئیداری و پەرلەمانییەوە و پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی دادگای فیدراڵی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕادەست دەکات