پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە 15 رۆژی داهاتوودا یەکلایی دەبێتەوە

 

سەرۆکی ئەنجومونەی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردەوە .

محەممەد حەلبووسی وەک یەکەم ڕێکاری یاسایی 15 رۆژی دیاری کرد بۆ یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و لە ماوەدا دەرگای خۆکاندید کردن بە رووی کاندیدەکاندا کراوە دەبێت .

 

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ 9/1/2022، محەمەد حەلبووسى بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە و هەریەک لە شاخەوان عەبدوڵڵا و حاکم زاملی، وەک جێگرانی سەرۆک هەڵبژێردران، بەڵام چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە، رەتیکردەوە دان بە ئەنجامى هەڵبژاردنى دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەماندا بنێت.

 

هەردوێنێ، فراکسیۆنی سەدر، لە پەرلەمانى عێراق ناو و واژۆى ئەندامانى گەورەترین کوتلەی، رادەستى سەرۆکى پەرلەمان کرد.

Back to top button