شەهیدانی ناوچە سنوورییەکان مووچە و زەویان پێدەدرێت

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران ئاشکرای دەکات ھەموو ئەو ھاووڵاتی و پێشمەرگانەی بەھۆی مینی چێندراو، یاخود بۆردوومانەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکان زیانیان پێ گەیشتووە، مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە و زەویشیان پێ دەدرێت .

 

لەمبارەوە ئەشقی مەلا،بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران گوتی : ئەو بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە  بەھۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکەوە شەھید بوون.

 

ئەشقی مەلا

ئەو شەهیدانە  وەکوو شەھیدی ھاووڵاتی تۆمار دەکرێن و ئەگەر پێشمەرگە بن و بەھۆی بۆردوومانەکانەوە شەھید بکرێن، وەکوو شەھیدی سەنگەر حیسابیان بۆ دەکرێت، ئەوەی شەھیدی ھاووڵاتی مانگانە 250 ھەزار دیناریان پێ دەدرێت و پێشمەرگەی شەھیدی سەنگەریش وەکوو شەھیدانی دیکە ھەموو ماف و ئیمتیازاتێک دەیگرێتەوە و مووچەشی پێ دەدرێت، بۆیە ناوی ھەمووان تۆمار کراوە و مووچەیان پێ دەدرێت

لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ،تا ئێستا لە ھەرچوار قەزای سۆران و ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر زیاتر لە100 شەھیدمان ھەیە کە خانەوادەکانیان مافیان ھەیە ببنە خاوەنی مووچە و زەویش.

ئەشقی مەلا لە درێژەدا هەندێک وردەکاری زیاتر باسدەکات و گوتی : جگە لەو مینحە و مووچەیە، لەو زەوییانەی حکوومەت بڕیاری داوە، زەویشیان پێ دەدرێت و دەبنە خاوەنی پارچەیەک زەوی کە بڕیارەکە دەرچووە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا وەزارەتی شارەوانی خەریکی دابینکردنی زەوییە بۆیان .

Back to top button