سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەکات و هیواخوازە هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له وڵات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق پيرۆزبايى له به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو جێگرانى يه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
هيوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له وڵات كه كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عيراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه له ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى ئاراسته بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زياتر و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتييان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/10