ئاماری کوشتن و دەستگیرکردن لە کازاخستان گەیشتۆتە قۆناغی مەترسیدار

 

تا ئێستا ١٦٤ کەس کوژراون و ٥ هەزار کەس دەستگیر کراون

 

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆیی کازاخستان  و وەزارەتی تەندرووستی بە هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون .

ئەوەی تا ئێستا پشڕاست کراوەتەوە ، ١٦٤ کەس کوژراوەو ٢٢٠٠کەس بریندارەو ٥ هەزار کەسیش ەستگیر کراوە .

 

وەک ئەرلان توگومبایڤ وەزیری ناوخۆی کازاخستان بۆ تلویزیۆنی « چابر٢٤ » ئاشکرای کردووە دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتی چەندین جۆر تاوان وەک تێکدانی بواری ئەمنی و زیانگەیاندن بە موڵی گشتی دەستگیر کراون .

بە پێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ خۆپیشاندەران تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ باڵا خانەی حکومی و ٤٠٠ ترۆمبێلی خزمەتگوزاریان سووتاندووە ، ئەوەش بۆتە هۆکاری کەمی خواردن و بڕینی غازی گشتی .

Back to top button