له سوریا دوو بنكه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی زیاد ده‌كرێن
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی دایمه‌زراندووه هه‌وڵده‌دات ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له سوریا زیاد بكات و ئیداره‌ی نوێ ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، كۆتایی به ئالۆزی و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران دێنین له‌و وڵاته.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكی بڵاوی كردۆته‌وه، 400 سه‌ربازی “مارێنز” كه تۆپی قورسیان پێیه، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه ده‌چنه سووریا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باس كراوه كه، ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كات تا 1000 سه‌ربازی دیكه وه‌ك هێزێكی یه‌ده‌گ ره‌وانه‌ی كوه‌یت بكات، تا له‌گه‌ڵ قورستربوونی جه‌نگه‌كه له عێراق و سووریا له‌و نزیكانه ئاماده‌بن.
به‌رپرسانی پینتاگۆن ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، ” ئه‌و هێزانه‌ی ئاڵای ئه‌مریكایان به‌رزكردووه‌ته‌وه و به كاروانی سه‌ربازی و چه‌كی قورسه‌وه ده‌جوڵێن و له ناوچه‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گرژی و گرفت له ناچه‌كه له‌وێن”.