نهێنی خستنەخوارەوەی دووساڵ لەمەوبەری فڕۆکەکەی ئۆکرانیا لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا بوو
لە دوای کوژانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە لایەن درۆنەکانی ئەمریکاوە لە عێراق ، چاوەڕوان دەکرا جەنگێکی بەربڵاو لە لایەن ئێرانەوە لە دژی ئەمریکا دەستپێبکات .
بەڵام لە ئیستادا حوسێن سەلامی ، فەرماندەی سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە ، بۆ دەرباز بوون لە جەنگێکی ماڵوێرانکەر و بەلاڕیدابردنی دۆخەکە ، فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکرانیایان خستۆتە خوارەوە .
حوسێن سەلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ بەشێک لە خانەوادەی کوژراوانی ناو فڕۆکە ئۆکرانیەکە گوتوویەتی ، ئەگەر ئەو فڕۆکەمان بە مووشەک نەخستبایەتە خوارەوە ، ناچار دەبویین لە گەڵ ئەمریکا بکەوینە جەنگێکی جەبهەیی بەربڵاو.
حوسێن سەلامی باسی لەوە کردووە ئەگەر ئەو جەنگەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستی پێکردبا ، لانیکەم 10 ملیۆن کەس دەبوونە قوربانی ، بۆیە خستەخوارەوەی فڕۆکەی ( پی ئێس 752 ) ی ئۆکراینی و مردنی 176 کەس باشتر بوو لە کوژرانی 10 ملیۆن کەس .
سەرچاوە رادیۆ فەردا