تاران داوایەك لە وڵاتانی كەنداو دەكات

 

ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە گوتی تاران هیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو پتەوتر بکات و لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بەرەوپێش بچێت

 

عەبدوڵڵایان لە کاتی گەیشتنی بۆ عومان گوتی: “هیوادارین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بەهێزتر بکەین و پەیوەندیەکانمان لەگەڵیاندا پێشبخەین، وەک چۆن لە باکوور لەگەڵ دراوسێکانمان ڕوویدا”

 

ئێمە کاردەکەین بۆ کاراکردنی ڕێگای بازرگانی نێوان تورکمانستان و ئۆزبەکستان و ئێران و عومان و جەخت دەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا”

Back to top button