وەزارەتی ناوخۆ هەمواری گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوە

لە بەیانێکدا وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هەمواری گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوەو، هۆشداری لەبارەی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل دەدات.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوێنی ژماره‌ 3ی ساڵی 2022ی تایبه‌ت به‌ رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێ ى رێنوێنيه‌كه‌ پێویسته‌ كۆمپانیا و پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئه‌مساڵ خۆیان تۆمار بكه‌ن و ئەوەش خراوەتە روو کە ئه‌و كۆمپانیا و پێشانگایانه‌ی كێشه‌ی باج یان خاوه‌ندارێتی یان كێشه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یه‌، كۆدیان پێ ده‌درێت و پێویسته‌ تا 31/12/2022 ئه‌و كێشانه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكوومه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ رێنوێنيه‌كه‌يدا زياتر هاتووه‌:” گرێبەستی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ رێكدەخرێت، هەروەها هەر كڕین و فرۆشتنێك لە نێوان ئەندامانی خێزان دایك، باوك، خۆشك، برا، كوڕ و كچ بكرێت، دەبێت لە كاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتی پێویستە بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە هاتوچۆ بۆیان رێكبخرێت و پەسند بكرێت بە رسوماتێكی دیاریكراو.

وەزارەتی ناوخۆ ئاشكراشی كردووە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی نەبوونی گرێبەستی ئەلیكترۆنی پێ بژاردنیان چۆتە سەر تاوەكوو 15/3/2022 لەو پێ بژاردنە لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.

بەپێی هەموارەكه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئەو گرێبەستانەی پێش 2-1-2022 کراون، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێدەکرێت و پەسند دەکرێن، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی نەبوونی گرێبەستی ئەلیکترۆنی سزای دواکەوتنیان کەوتووەتە سەر، لەو سزایانەی لە رۆژی 2-1-2022 تاوەکو 15-3-2022 لەسەریان هەیە دەبەخشرێن.
هاوكات به‌گوێره‌ی هه‌مواره‌كه‌ پێویسته‌ كۆمپانیا و پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل تاوەکو 15ی ئاداری ساڵی 2022 خۆیان تۆمار بكه‌ن، بەپێی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021.

 دەقی هه‌مواره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:

Back to top button