بومەلەرزەیەکی بەھێز سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌رووبه‌رى ھەژاند
كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند و هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ كردووه و ئێستا له‌به‌ر هه‌ستكردن به مه‌ترسى بەشێک لە دانیشتووانی چەمچەماڵ لەماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانى ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك بوومه‌له‌رزه‌كه چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا بووه واتا ئەمشەو كاتژمێر 09:23 خولهك له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵادزێ و ڕانییه و دۆكان و بازيان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش هه‌ستی پێ كراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ديار نيه زيانى هه‌بووه ياخود نا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه سێ جار لەسەر یەکتر بومەلەرزە بەگوڕێکی زۆر لەقەزای چەمچەماڵی دا و بەشێک لەهاوڵاتیان لەماڵەکانی دەرچونەتە دەرەوە و ترس و دڵه‌ڕاوكێى بۆيان دروست كردووه.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه بومه‌له‌رزه‌كه 4.3 پلە بە پێوەری رێختەربووهو،قوڵایی بوومەلەرزەكان 15 كیلۆمەتر بووە و چەقی بوومەلەرزەكەش لە ناحیەی تەكیە بووە.