بۆریس جۆنسن: هه‌نگاوی باشمان ناوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن
تۆری هه‌واڵی سکای نیوز بڵاویکردۆتەوە، بۆریس جۆنسن رایگەیاندووە، وەڵاتەکەی به‌ره‌وپێشچوونی باشیان به خۆیانه‌وه بینیوه به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چاره‌سه‌ركردن و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له سه‌رانسه‌ری بریتانیا و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیانه.
له میانه‌ی سهردانیكردنیدا بۆ یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای سه‌ر به ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا (NHS) بۆریس جۆنسن ئاماژه‌ی بهوهكردوه، 36 ملیۆن هاوڵاتی ژه‌می یارمه‌تیده‌ری كۆرۆنایان وه‌رگرتوه و له ئێستاشدا ئه‌و هاوڵاتیانه پارێزراوتر و جه‌سته‌یان به‌رگرییه‌كی باشتری هه‌یه به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.