سەرۆکی کازاخستان كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی راگه‌یاند

سەرۆکی کازاخستان كۆتاییهاتنی هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی راگەیاند و لە ماوەی دو رۆژدا دەست بە کشانەوە ده‌كه‌ن له‌ وڵاته‌كه‌دا.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، قاسم جۆمارت تۆکایف، سەرۆکی کازاخستان رایگەیاند، کە هێزەکانی ئاشتی پارێز ئەرکەکانیان بەسەرکەوتویی تەواوکردوەو پاشەکشێکردنیان لەوڵاتەکەی لەماوەی دو ڕۆژدا دەستپێدەکات.

سەرۆکی کازاخستان لەلێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان وتی، کشانەوەی یەکەی ئاشتی پارێزی CSTO لەماوەی دو ڕۆژدا دەستپێدەکات و زیاتر لە 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

Back to top button