ئه‌ندامانی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق خانه‌نشین ده‌كرێن

ئه‌ندامانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خانه‌نشین ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی واقیعی عێراق مه‌رسوومێكی كۆماری تایبه‌ت به‌ خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌.
یاسای خانەنشینی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان ناگرێتەوە کە: بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردراونەتەوە، تەمەنیان لە 50 ساڵ یان خزمەتیان لە 15 ساڵ کەمترە.
له‌مه‌رسومه‌كه‌دا هاتوه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ ره‌وانه‌كردنی لیستی ناوی په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م كه‌ به‌ محه‌مه‌د رێكان حه‌دید ده‌ستپێده‌كات و به‌ یونس قاسم شه‌غاتی كۆتایی دێت بۆ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی، له‌سه‌ر وه‌زیری داراییش پێویسته‌ ئه‌م مه‌رسومه‌ جێبه‌جێبكات كه‌ ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان 324 كه‌سن.
Back to top button