كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌فرو بارانبارین بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینیشده‌كرێت، ئه‌مڕۆ به‌فرو بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وام بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئاسمانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ور و باران ده‌بێت، هه‌روه‌ها له لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان و ناوچه سنوریه‌كان، بڕی دابارین له پاش نیوه‌ڕۆ زیاتر ده‌بێت له به‌شێك له‌ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ نمه باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما 10 پله و به‌رزترینیش 12 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت و له لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان و ناوچه سنوریه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و لهپاشنیوهڕۆشهوه دابارین له‌به‌شێكی ناوچه‌كان زیاتر ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران.