لە مەخموور دژی حكوومەتی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێ كرد

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە خەڵکی مەخمور، میوەفرۆش، دووکاندار و فرۆشیاران لەنێوان بازگەی پێشمەرگە و سوپای عێراق رێگەی هەولێر مەخمووریان داخست و ئاگریان لەسەر رێگەکە کردەوە. ئەوان دەڵێن، سوپای عێراق رێگەیان پێنادات هیچ کەلوپەل، خۆراک و میوەیەک لە هەولێرەوە ببەنە مەخمور.
ئهمڕۆ سێشەممە 11ی کانونی دووەمی 2022 میوهفرۆشانی مهخمور خۆپیشاندانیان لەناو بازاری شارەکەدا ئەنجامدا، ئەویش بەهۆی رێگریكردن لە رەوانەکردنی میوە لەهەولێرەوە بۆ مەخمور.
میوەفرۆشان داوایانكرد رێگریان لێ نهكرێت له هاتووچۆ كردنیان له نێوان ههولێر و مهخمور، هەروەها داواشیان کرد بازگەی مەخموری سەر بە حکومەتی عێراق، رێگەیان پێبدات هاوشێوەی پێشوتر لە ههولێرەوە سهوزه و میوه ببنه مهخمور.
بە بیانووی جیاواز، ماوەی ساڵێكە لەلایەن بازگەیەكی عێراقی لە سنووری مەخموور، ڕێگری دەكرێ لە هێنانی كەلوپەل لە دهۆك و هەولێرەوە بۆ ئەو شارۆكەیە، ئەوەیش پێشێلی یاسایە.