راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە رەوانەی تورکیا کرا

شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییەکان دوای نزیکەی دوو هەفتە لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی دۆخی تەندروستی، شەوی رابردوو گەیەنرایە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە.

جەهوەر عەلی بەگ، بریکاری میری ئێزدییەکان لەلێدوانێکدا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوای دوو هەفتە لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکچووە، بۆیە شەوی رابردو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

شێخ شامۆ یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بنکەی رۆشنبیریی لالش، ماوەیەکیش سەرۆکی بنکەکە بووە، شێخ شامۆ، ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییان.

 

Back to top button