روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاو كرايه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌يێندراوێكدا له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) رایگه‌یاند: هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کە دەربارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل پرسیاردەکەن ، هەر گرێبەستێک کە لەهەر پێشانگایەک یان کۆمپانیایەکی کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل کرابێت تاکو ڕۆژی 2/1/2022 کاری پێدەکرێت، بەمەرجێک گرێبەستەکە لەپێشانگای شارەکانی هەرێم کرابێت و لەسەر ئەو هاووڵاتییە کەدەیەوێت ئۆتۆمبێل بخاتە سەرناوی خۆی ،لەکاتی هاتنیشی بۆ هاتووچۆ ده‌بێت وێنەی گرێبەستەکەی لەلابێت ولەبەشی یاسایی لەسەرەتا پەسەندی( تصدیق ) بکات ، ئینجا دەست بکات بەکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی .
 
له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى هاتووچۆى هه‌ولێر هه‌روه‌ها هاتووه‌: کارکردن به‌ بەگرێبەستی کۆن تاکو ڕۆژی 15/3/2022دەبێت ،سەبارەت بەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنانەش کە لەدوای 2/1/2022 کراون ، پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنیان هەبێت ولەکاتی هاتنیان بۆهاتووچۆ لەلایان بێت وسەرەتا لەبەشی یاسایی پەسەندی بکەن.

 

 

Back to top button