دادگای توركیا ئەندامێتی پارتی لە فیگەن یوكسەكداغ وەرگرتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە حكومەتی توركیا لە 22ی ئەیلولی 2016 كورسی پەرلەمانی لە فیگەن یوكسەكداغ وەرگرتەوە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ پەكەكە, ئەمڕۆش بەهۆی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەریدا، دادگا ئەندامێتی پارتی لە “فیگەن یوكسەكداغ” وەرگرتەوە.

ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆلۆ)ی توركی بڵاوی كردەوە، بەپێی بەندێكی یاسای پارتە سیاسییەكان ئەو كەسانەی سزا دەدرێن، نابێت ئەندامی هیچ پارتێك بن. بەوپێیە فیگەن یوكسەكداغ ئەندامێتیی پارتی لێوەرگیرایەوە و راگەیەنرا كە هەفتەی رابردوو بڕیارەكەیان پێڕاگەیاندووە.

لەم دۆخەدا، وەك ئاژانسە توركییەكە بڵاوی كردووەتەوە، فیگەن یوكسەكداغ ناتوانێت ئەركی هاوسەرۆكایەتیی هەدەپە ئەنجامبدات.

شایەنی باسە, فیگەن یوكسەكداغ كە بەتۆمەتی پڕوپاگەندەكردن بۆ PKK سزادراوە، لە ئێستادا لە بەندیخانەی جۆری Fی ژنان بەندكراوە.

Back to top button