تۆڕێكی گەورەی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كرا

لیوا یەحیا ڕەسول گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی سێشەممە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی گەورەی لە قاچاخچی مادە هۆشبەرەکان لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.”

ڕەسول لەراگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی و ئەو ئەرکانەی کە بۆ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی سپێردراوە و دوای بەردەستبوونی زانیاری و پلانێکی ڕێک و پێک،بە هاوکاری دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ توانرا تۆڕێکی تاوانکاری مادە هۆشبەرەكان لە بەغداد دەستگیر بكرێن.”

 

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button