بەعەرەب کردنی هەولێر دوورە لە ڕاستی و دەنگۆیەکی بێبنەمایە

 

بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی ھەرێمی كوردستانلە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وێڕای ڕەتکردنەوەی بە عەرەبکردنی هەولێرئاشکرای دەکات ،  “کڕینی 680 ھەزار خانوو لە هەولێر لەلایەن عەرەبەکان راست نییە، ئەگەر هەر خانووێک سێ کەسی لەناو بژیت، واتا ژمارەی عەرەب لە کورد زیاترە لە هەولێر، بۆیە ئەم ئامارە دوورە لە راستییەوە”.

 

لوقمان عومەر بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە 680 ھەزار خانوو لەسەر ھاووڵاتییانی عەرەب لە شاری ھەولێر تاپۆكرابێت. بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو داتایەی بڵاوكراوەتەوە راست نییە، بەڵام بە گوێرەی یاساش ھەموو ھاووڵاتییەكی بە رەگەز عێراقی دەتوانێت خانوو بەناوی خۆی بكات.

 

كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە كرێنشینان پێپشتر بڵاویان كردبووەوە كە 680 ھەزار خانوو لە شاری ھەولێر لەسەر ھاووڵاتییانی عەرەب تاپۆكراوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان ئەوە رەتیدەكاتەوە و دەڵێ “ئەم ژمارەیە راست نییە و بە گوێرەی یاساش ھەر ھاووڵاتییەكی بەڕەگەز عێراقی دەتوانێت خانوو بكڕێت و تاپۆشی بكات”.

 

لوقمان عومەر لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ئارامی و بوونی خزمەتگوزاری لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكھاتە و ئایینە جیاوازەكان، وایکردووە ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتی لە شارەكانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق بێنە ھەرێمی كوردستان و لێرە بژین.

Back to top button