سەدر داوایەکی گرینگی ئێران ڕەتدەکاتەوە

 

میدیاکانی عێراق ئاشکرای دەکەن شاندێکی ئێرانی سەردانی موقتەدا سەدریان کردووە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی ناوماڵی شیعە .

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ،”شاندێکی باڵای ئێران هاتوونەتە بەغدا و هەوڵیانداوە نێوەندگیری لەنێوان رەوتی سەدر و لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بکەن، بەڵام موقتەدا سەدر، مەرجی دوورخستنەوەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە گفتوگۆکان هەبووە، بۆیە شاندەکەی ئێران بە توڕەیی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

دوایین قسەی سەدر بۆئێرانییەکان ئەوە بووە ، هەر کۆبوونەوەیەک مالیکی تەیدا بەشدار بێت ئەو تەیدا ئامادە نابێت .

Back to top button