جەعفەر شێخ مستەفا : شنگاڵ كوردستانە هیچ كەسێك بۆی نیە رێگربێت لەگەڕانەوەی شنگاڵ

خواكوڕك

“شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ” بەرپرسی هێزەكانی یەكەی (70) و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، لە پەراوێزی پێنجەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند ” شنگال ناوچەیەكی كوردستانییەو هیچ كەسێك بۆۆی نییە بڵێت ، نابێت شنگال بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان ، چونكە شنگال مێژوو جوگرافیای خۆی هەیە كە دەیسەلمێنێت ناوچەیەكە سەر بە هەرێمی كوردستان “.
لەبارەى ئەو شەڕەی كە لە ماوەی ڕابردوو لە نێوان “هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ وچەكدارانی پەكەكە ” ڕوویدا ، جەعفەر شێخ مستەفا گوتی ‘‘ بە هەموو شێوەیەك ڕێگری لەشەڕی براكوژی دەكەین، ئەوەی كە ڕوویدا كارێكی نەشیاو بوو ، سەركردایەتی سیاسی كورد ڕێگری لە شەڕی براكوژی كردووە و ئەو شەڕەیش بە هێڵی سوور دەزانێت ، بێگومان هیچ شەڕێكی دیكە لە شنگال ڕوونادات ، هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ، هێزێكی كوردستانییەو مافی خۆیەتی شنگال و ناوچە كوردییەكانی دیكە بپارێزێت .

Back to top button