دانەغاز و نەوتی هیلال ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە
بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە
هەردووک کۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بە زیاد بوونی بەرهەمهێنانی غاز دەکەن لە هەرێمی کوردستان
وەک لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمێنانی غاز لە كوردستان بەڕێژەی 50% زیادیكردوە و لەئێستادا ئاستی بەرهەمێنانی ڕۆژانە گەیشتووەتە 452 ملیۆن پێ سێجا غاز.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە ، دوای ئەوەی چەندین چاكسازی لە كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم و بەتایبەت كێڵگەی غازی خۆرمۆر ئەنجامدرا، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە ڕۆژانە 305 ملیۆن پێ سێجاوە لەساڵی 2018دا، لەئێستادا 50% زیادیكراوە و ئاستی بەرهەمێنانی غاز گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، لە كێڵگەی غازی خۆرمۆر و چەمچەماڵدا كاردەكەن بۆ دابینكردنی غاز بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لەو ماوەیەدا نزیكەی 16000 بەرمیل كۆندێ سەیت و 1000 تۆن غازی شل لە ڕۆژێكدا بەرهەمهێنراوە، پڕۆسەی سەركەوتووی ئەم چاكسازیانە بە پڕۆژەی فراوانكاری KM250 پاڵپشتی دەكرێت لە كێڵگەكە كەلە ئێستادا لە جێبەجێكردندایە، بەتەواو بوونیشی لەنیسانی 2023 بەرهەمهێنان بە ڕێژەی 55% بەرز دەبێتەوە و دەگاتە ڕۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا.