بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێی کوردستان ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبیتەوە .

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە : ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

 

– لەوکوۆبوونەوەدا ، دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.

– ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان.

– دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم .

– گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

Back to top button