هەولێر : 70 پرۆژە ، هەلیکار بۆ هەزاران کەس دەرەخسێنێت

 

وەزارەتی شارەوانی هەولێرلە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات زەوی بۆ دروستكردنی 70 كارگەی گەورەی پیشەسازی تەرخان كردووە و هەلیكاریش بۆ هەزاران كەس دەڕەخسێندرێت

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی شارەوانی هەولێردا هاتووە “بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری پشەسازی لە شاری هەولێر، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ساڵی 2021دا لە رێگەی لیژنەی گەشەپێدانەوە زەوی بۆ دروستكردنی 70 پڕۆژەی گەورەی پیشەسازی تەرخان كردووە، كە پڕۆژەكان پێكهاتوون لە كارگەی ئاسن و وایەری كارەبا و بەرهەمهێنانی جۆرەها كێبل و كار و كاغەز و چەندان كارگەی تری پیشەسازی”.

هەر ە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “ئەو پڕۆژانە پڕۆژەی گەورەن و رۆڵی گەورەشیان لە بووژانەوەی ئابووریدا دەبێت، هاوكات هەلیكاریش بۆ هەزاران كەس لە شارەكە دەڕەخسێنن و كەرتی پیشەسازیش لە شاری هەولێردا قۆناغێكی تر دەچێتە پێشەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتی پاڵپشتیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بووژانەوەی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان”.

لە کۆاییشدا وەزارەتی شارەوانی روونیدەکاتەوە “پڕۆژەكان پێكهاتوون لە بواری: كارگەی هەیكەلی ئاسن، وایەری كارەبا، ترانسفۆرمەر، بەرهەمهێنانی جۆرەها كێبل و كارگەی بەرهەمهێنانی كاغەز و چەندان كارگەی تری پیشەسازی، كە هەر یەك لەو كارگانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر دابینكردنی هەلیكار و بووژانەوەی كەرتی ئابووری دەبێت، وێڕای ئەوەی سوودیان بۆ بەرهەمهێنانی خۆماڵی دەبێت”.

Back to top button