پارتی لە هەڵوێستی یەكێتی نیگەرانە

خواكوڕك
پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵوێستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نیگەرانە ، ئەوەش بە هۆی ئەوەی یەكێتی لەمەڕ پرسەناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان لە بواری سیاسی و ئابوری و پاراستنی سنورەكان و دۆخی شنگال دوورە پەرێزی دەگرێت ، لە كاتێكدا یەكێتی 20 كورسی پەڕلەمانی لە پارتی كەمتر هەیە كەچی وەكو پارتی خاوەنی پشكەو بەشدارە لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا .
ماوەی دووساڵ ئاڵۆزی و ناكۆكی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان دروست بووە، چەند جارێك پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێشخەری بۆ یەكێتی كردووە بەمەبەستی ڕێكەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابورییەكان ، بەڵام تا ئێستا یەكیتی هیچ خواست و هەنگاوێكی بۆ ڕێكەوتن نییە .
بوونی چەكدارانی پەكەكە یەكێكە لەو پرسانەی كە پێویستە یەكیتی هەڵویستی ڕوون و ئاشكراو یەكلاكەرەوەی لە بارەوە هەبێت ، پارتی بە مافی خۆی دەزانیت كە داوا لە هاوبەش و شەریكەكەی واتە (یەكیتی ) بكات ،كە هەڵوێستی لە مەڕ پرسی شنگال و چەكدارانی پەكەكە ڕابگەیەنێت ، چونكە یەكێتی شەریكە حكومەتەو دەبێت هەڵوێستی هەبێت .

Back to top button